وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

‌ه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی ئابی 2017، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ شاری به‌غدا.

بڕیاریشە له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سەردانی هەولێریش بکات و له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی كورد تاوتوێکردنی ریفراندۆمه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئابی 2017، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند كه‌ سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراقدا کۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی هەولێریش یکات و چاوی به‌ بارزانی ده‌یكه‌وێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند كه‌ بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک چاوش ئۆغڵو سەردانی عیراق دەکات و لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیران و سەلیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئیبراھیم جەعفەری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سیاسەتمەدارانی تورکماندا کۆدەبێتەوە.

پێشتر توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو دوای رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ ده‌ستی داعش به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی وه‌ك بونی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی باشیك و دۆسیه‌ی ئاو و بنیادنانی چه‌ندین به‌نداو له‌سه‌ر روباری دیجله‌، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.


AM:08:13:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو