رۆژنامه‌یه‌ك سێ پلانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئاشكر ده‌كات
کێشەی کورد لە تورکیا
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی سێ پلانی توركیای بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌یدا ئاشكراكرد كه یه‌كێكیان پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ناوچییه به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، توركیا سێ رێگه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد هه‌یه، یه‌كێكیان بنیادنانی دیوارێكه به درێژیی 65 كیلۆمه‌تر به درێژیی سنوری سێگۆشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئێران و عیراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێران زۆر پشتیوانی له‌و پلانه ده‌كات، چونكه رێگری له‌و ئێرانییانه ده‌كات كه خوازیارن به‌ره‌و توركیا هه‌ڵبێن.
شه‌رقلئه‌وسه‌ت ئاشكرایكردووه كه پلانی دووه‌می توركیا ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكی سوریا و عیراق هێڵێك دروست بكات كه رێگه له په‌كه‌كه بگرێت له‌كاتی هاتنه‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی دووباره پاشه‌كشه بۆ ناو خاكی ئه‌و دوو وڵاته بكات، ئه‌مه وه‌ك رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق پشتیوانیی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام كوردانی سوریا كه ئه‌مریكا له پشتیانه، دژایه‌تیی ده‌كه‌ن.
له پلانی سێیه‌میشدا شه‌رقلئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه توركیا بیری له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران و روسیا و عیراق ده‌كاته‌وه، ئاشكراشیكردووه كه ئه‌گه‌ر سنوری ئه‌و هاوپه‌یمانییه كه‌میش بێت، دواجار روبه‌رێكی كه‌م بۆ هێزه‌كانی خۆرئاوا به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ده‌هێڵێته‌وه ده‌ست له‌ناوچه‌كه وه‌ربده‌ن و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی تێدا جێگیر بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌نقه‌ره له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بیدا ده‌نگی دلێر ده‌بێت ده‌یكاته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ ده‌رخستنی هێزی زیاتر له خۆرهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له كۆتاییشدا رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه كه توركیا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بنیاسازیی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌ربۆیه چاوی له‌وه بڕیووه پشكی شێری له گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا و عیراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی توركیا به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی زیانی گه‌وره‌یان له لیبیا و تونس و میسر به‌ركه‌وتووه و ده‌یه‌وێت به گرێبه‌سته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و سوریا ژیانێكی نوێ به‌به‌ر كۆمپانیاكانیدا بكاته‌وه.
PM:12:43:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8215
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت