مه‌لا به‌ختیار: له‌به‌ر كۆنفرانسی عه‌ره‌به‌كان یادی رۆژی له‌دایك بوونمم په‌راوێز خست
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
وێستگه نیوز – به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌به‌ر كۆنفرانسی عه‌ره‌به‌كان یادی رۆژی له‌دایك بوونمم په‌راوێز خستووه.
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باس له‌وه ده‌كات كه "دوێنێ، ڕۆژی له‌دایكبونم بوو (20/8/1954)..".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "ساڵی پار، چومه سه‌ر گۆڕی دایكم له‌خانه‌قین یاده‌كه‌م كرده‌وه. ئه‌مساڵ، كۆنفرانسی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان‌مان سازدا‌و بڕیاره‌كانیش گرنگ بون، بۆیه یادی ڕۆژی له‌دایك بوونمم په‌راوێز خست!".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئاوێری كوڕم عه‌تری به‌دیاری بۆ هێنام و ماچێكی گه‌رمیشی كردم.. زۆرم پێ‌خۆش‌بوو. مارینی كچم و مازانی كوڕیشم، ماچیان كردم به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئاسووده‌یان كردم".
رۆژی 20-8-2017 كۆنگره‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی ناوچه جێناكۆكه‌كان (ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) له‌ژێر دروشمی (كوردستان، نیشتمانی هاووڵاتیبوون و یه‌كسانی مافه) له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو..
PM:02:51:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت