مه‌لا به‌ختیار بۆ رۆیته‌رز: به‌رامبه‌ر سازشی به‌غدا، ره‌نگه ریفراندۆم دوابخرێت
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له‌كاتی سازشكردنی به‌غدا بۆ داواكارییه‌كانی كورد، ره‌نگه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دوابخرێت.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه: " ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم بكه‌ن، به‌رامبه‌ر سازشی دارایی و سیاسی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه."
وتیشی: "وه‌ك به‌دیلێك بۆ دواخستنی ریفراندۆمه‌كه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته به‌غدا ئاماده بێت، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی هه‌رێم كه‌له‌سه‌ر به‌غدایه"، ده‌شڵێت: "وه‌ك به‌دیلێك بۆ ریفراندۆم، به‌غدا ئاماده‌یه هه‌رێم هه‌رچییه‌كی بوێت، بۆی بكات".
مه‌لابه‌ختیار قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی له‌نێوان 10 بۆ 12 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كردووه كه هاوتای بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و بریتییه له شایسته داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌ران كه پرۆژه‌ی گشتیان جێبه‌جێكردووه، ئه‌مه جگه‌له موچه‌خۆرانی حكومه‌ت و پێشمه‌رگه كه موچه‌كانیان به ته‌واوی بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش مه‌لا به‌ختیار به رۆیته‌رز-ی وتووه كه پێویسته به‌غدا ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك كه پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ده‌ژی.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا لێپرسراوی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه وه‌فده‌كه ئه‌و پێشنیازانه بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌هێننه‌وه كه عیراقییه‌كان وه‌ك بیانو بۆ دواخستنی ریفراندم ده‌یهێننه‌وه و ئاشكرایكرد كه وه‌فده‌كه پارێزبه‌ندیی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش دوابخرێت له‌كاتێكی دیكه‌دا ده‌نگی هه‌ر له‌سه‌ر بدات.
مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی: "قبوڵی ناكه‌ین به‌بێ هیچ به‌دیلێك یان دیاریكردنی كاتێكی دیكه بۆ ریفراندۆم، پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆممان بۆ بكرێت."
PM:05:13:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت