مه‌لا به‌ختیارو حزبی شیوعی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێده‌كه‌ن
دیمه‌نێك له دیداره‌كه
وێستگه نیوز ـ
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازیكرد له د. كاوه مه‌حمود، سكرتێر‌و ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و له‌دیدارێكدا دوا سه‌رنج و بیروڕاكانیان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه، كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی ئایینده تاووتوێ ده‌كه‌ن و تێڕوانینه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایینده له عیراق و كوردستان خسته‌ڕوو.
له دیداره‌كه‌یاندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی كانوونی دووه‌می 2018، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار وێڕای ئه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عیراقی له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا لێكدایه‌وه، كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشی شرۆڤه‌كردو له‌باره‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنیشیانه‌وه جه‌ختی له‌پێویستی یه‌كڕیزی ماڵی كورد كرده‌وه‌و به‌تاكه ئومێدی گه‌یشتن به‌كه‌ناری چاره‌سه‌ری پاكێجی گرفته‌كان ناوبرد.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی به‌ئاڵۆز ناوبرد، به‌تایبه‌ت كه نه په‌یوه‌ندی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ئاست پێویستی قۆناغه‌كه‌دایه‌و نه له‌لایه‌نی ته‌كنیكیشه‌وه توانراوه، كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه رووبه‌ڕووی ماڵوێرانی بونه‌ته‌وه.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه، ناكرێ چیدی رێگه‌بدرێ هیچ هێزو لایه‌نێك، مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌رستانه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌ن، چونكه هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه نه لۆژیكی ده‌بێت، نه عه‌قلانی. ره‌نگه نه‌یارانی كوردیش تێكچوونی ماڵی كورد‌و تاك لایه‌نه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بقۆزنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه د. كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانیدا هاوڕایی خۆی بۆ تێڕوانینه‌كانی مه‌لا به‌ختیار نیشاندا‌و له‌و دیده‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌دروشمبازی ناگه‌ینه هیچ ده‌رئه‌نجامێك و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه له‌م دۆخه‌دا ئه‌گه‌ر ماڵی كورد یه‌ك نه‌بێ، بێگومان كێشه‌كان له‌م دۆخه‌دا ئاڵۆزه‌دا، قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و زیانی گه‌وره به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی میللـه‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ك كاریگه‌ره نێگه‌تیڤه‌كانی لێكدایه‌وه كه زیان به‌پرسی چاره‌سه‌ر له‌ناوخۆی كوردستانیشدا ده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێویستیشزانی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به‌كاروباره‌كانیدا بكاته‌وه‌و ئاسۆیه‌كی نوێبكاته‌وه.
هاوكات له‌باره‌ی دۆخی عیراقیشه‌وه قه‌یرانه‌كانی به بونیه‌وی ناوبرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ناكرێ كۆی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها به پرسی موچه‌وه ببه‌ستینه‌وه، كه ئایا موچه ده‌نێرن یاخود نا.
هــ. ر
PM:05:43:05/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت