دهۆك.. كچێكی 18 ساڵ له روداوێکی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شه‌قامی بارزان له سنوری دهۆك روداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه كچێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10ی دیكه‌ش برنیداربوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا کە لە شەقامی بارزان روویداوە کچێکی تەمەن 18 ساڵ گیانیلەدەستداوە و 10 کەسی تریش بریندار بوون.
به‌پێی ته‌ندروستیی دهۆك، تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکدان و وه‌ك ته‌ندروستی ده‌ڵێت: مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە.
PM:12:25:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت