له كه‌لاری و كفری و شارەزوور باران باری
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی چوارشه‌ممه 18ی ئابی 2017، له قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و شارەزوور بارانبارین به شێوه‌ی پچڕ پچر و له‌سه‌رخۆ دایكرد بۆ ماوه‌یەک به‌رده‌وامی هەبوو، لە هەندێک شوێنیش هەورە بروسکەی لەگەڵ بوو.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئەمشەو بۆ ماوەیەک له هه‌ردوو قه‌زای كه‌لار و كفری، باران به‌شێوه‌ی نمه باران و پچڕ پچڕ ده‌ستیپێكرد و هه‌ندێك جاریش هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدابوو.
وتیشی: "ئێستا باراببارینەکە وەستاوە".
هاوکات پەیامنێری وێستگە نیوز لە شارەزوو رایگەیاند: لە ناحیەی وارماوە و قەزای شارەزووریش ئەمشەو باران بەشێوەی پچڕ پچڕ باری.
ئەمساڵ ئەمە یەکەم جارە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی بارانبارین باران لە گەرمیان ببارێت، بەوپێیەی هێشتا وەرزی هاوینەو پایز نەهاتووە تا وەرزی بارانبارین دەستپێبکات.
PM:11:32:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت