شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و پلەکانی گەرما دادەبەزن


وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش لە رۆژی پێنجشەممەدا پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکاندا نزیکەی پێنج پلە نزمدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە رۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمەوە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا باران دەبارێت بەهۆی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سورەوە.

کەشناسی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانی رێژەی باران بارینی زیاتر دەبێت، هەروەها پارێزگای سلێمانی رێژەی باران بارینی پێشبینیکراوی کەمتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم رۆژی پێنجشەممە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سور لاواز دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەروەها پێشبینی هاتنی بارسته هەوایەکی نیمچە سارد دەکرێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی (4 - 5) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوتر، رۆژی هەینی ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

هەروەها بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2017 لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا ئەگەری نمە باران بارین هەیە و سبەینێش ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم هەور دەبێت.

هــ. ر


PM:12:35:06/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 14452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو