كه‌شناسی هه‌رێم: هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ هه‌رێم ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانیی ھەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی لەبارەی کەشوھەوای ھەفتەی داھاتووەوە بڵاو کردەوە و ئاماژه‌ی به‌ هاتنی شه‌پۆلێكی باران بارین كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2017، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزانیی ھەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی لەبارەی کەشوھەوای ھەفتەی داھاتوو بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: شەپۆلە بارانبارینە بۆ ماوەی یەک ھەفتە بەردەوامی دەبێت، ھەروەھا پلەی گەرما روو لە نزم وونەوەیەکی تەواو دەکات، لە ھەندێ کاتیش خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 25 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا.

دەقی راگەیاندراوەکەیە:

رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە رێکەوتی (19-11-2017)ھەرێمی کوردستان کەشێکی ناسەقامگیر بەخۆیەوە دەبینێت پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان بکات و بۆماوەی یەک ھەفتە بەردەوامی ھەبێت.

رۆژی یەکشەممە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست کار دەکاتە سەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت باران بارین لەتەواوی ناوچەکەکان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ دەبارێت، رۆژی دووشەممە سەرباری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی پاڵەپەستۆی دەریای سووریش درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت. 

بۆ رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە لەگەڵ باران بارینی بەلێزمەوھەورە تریشقە بارستە ھەوایەکی سارد یش لەناوەراستی ئەوروپا لە باکووری ھەرێم کاردەکاتە سەرناوچەکەمان پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەجۆرێک لەناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارینیش دەبێت. 

ماوەی کاریگەی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی نەخشەکانی کەش و ھەوا تا رۆژی دووشەممە رێکەوتی 27/11/2017 ھەرێمی کوردستان لەژێرکاریگەری ئەم شەپۆڵە دەمێنێتەوە.

تێبینی/
1-پلەی گەرما روو لە نزم بوونەوەیەکی تەواو دەکاتن لەھەندێ کاتیش خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا.

2-لە کاتی زیادبوون و چڕبوونەوەی باران لەسەر ناوچەیەک ئاگادارتان دەکەینەوە لە ماوەی رۆژانی کاریگەری ئەم شەپۆڵە. 

هــ. ر


PM:12:37:16/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 94085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو