بارانبارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 8ی تشرینی دووه‌می 2017 بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و زۆرترینی كاته‌كانیش باران ده‌بێت.

كه‌شاسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی کاریگەری‌ نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ سوور، سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت لە زۆربەی‌ کاتەکان لەگەڵ بارینی‌ باران لە کاتی‌ جیا جیادا ئاست و رێژەی‌ بارینی‌ باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی‌ باکووری‌ رۆژئاوای‌ پارێزگاکە زیاتردەبێت.
 
راشیگه‌یاندووه‌: نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 18 پلەی‌ سیلیزی‌ و بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 24 پلەی‌ سیلیزی‌، خێرایی‌ با / 5- 15 کم.

له‌ باره‌ی سلێمانیشه‌وه‌ كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی‌ باران لە ناوچەی‌ جیا جیا و کاتی‌ جیاجیا، نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 14 پلەی‌ سیلیزی‌، بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 22 پلەی‌ سیلیزی‌، خێرایی‌ با / 10-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لوه‌ دهۆک ئاسمان هەوری‌ تەواو دەبێت و بارانبارین لە زۆربەی‌ ناوچەکان دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی‌ ئەو پارێزگایە ئەگەری‌ لێزمە باران و هەورە تریشقەش هەیە، نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 16 پلەی‌ سیلیزی‌، بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 21 پلەی‌ سیلیزی‌، خێرایی‌ با/ 10-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا".

له‌ كه‌ركوكیش كه‌شناسی هه‌رێم وتوویه‌تی: "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری‌ تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری‌ کەمێک باران لە هەندێ ناوچەدا،  نزمترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو / 18 پلەی‌ سیلیزی‌، بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو/ 28 پلەی‌ سیلیزی‌، خێرایی‌ با/ 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا".

هــ. ر


AM:10:52:07/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 14104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو