كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان بارانی به لێزمه ده‌بارێت و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2017، له به‌ره‌به‌یان ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌ی بارانبارین زیاتر ده‌بێت، پاشان له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
هــ. ر
AM:10:58:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت