نیشانەکانی گیرانی ڕیخۆڵە
وێستگە ستایل-
گیرانی ڕیخۆڵه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه، چونكه چاره‌سه‌ر نه‌كردن له‌كاتی خۆیدا هۆكاره بۆ ته‌قینی ڕیخۆڵه و گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سی نه‌خۆش، دكتۆر هێژا پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی خستۆته ڕوو.
نیشانه‌كان به‌پێی شوێنی گیرانه‌كه ده‌گۆڕێت:
1-گیران له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ریخۆڵه باریكه: ڕشانه‌وه سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت، سكئێشان، قه‌بزی و ئاوسانی سك.
2-گیران له به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه باریكه و سه‌ره‌تای كۆڵۆن:
ئازاری سك و ئاوسانی سك سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت رشانه‌وه و قه‌بزی.
3-گیران له‌به‌شی خواره‌وه‌ی ریخۆڵه ئه‌ستوره:
قه‌بزی ته‌واوه‌تی(واتا نه‌كردنی پیسایی سه‌ره‌كیترین نیشانه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا ئازاری سك و ئاوسانی سك و هه‌ندێجار ڕشانه‌وه‌شی ده‌بێت.
ده‌ستنیشانكردن:
بۆ ده‌ستنیشانكردنی گیرانی ریخۆڵه پشت ده‌به‌سترێت به نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه، ئه‌نجامدانی پشكنینی سك و كۆم، گرتنی تیشك و سۆنار.
PM:08:14:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه