هونه‌رمه‌ندێكی تورك: ئه‌و خوێندنگایهم ڕوخاند كه قۆناغی سه‌ره‌تایم تیادا خوێندوه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری توركیا پاش ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی بووه به باسی گه‌رمی میدیا توركیه‌كان و سۆشیال میدیا، پاش ئه‌وه‌ی وتویه‌تی خوێندنگایه‌كی كڕیوه‌ته‌وه كه له قۆناغی سه‌ره‌تایدا وانه‌ی تیادا خوێندوه و پاش كڕینه‌وه‌ی ڕوخاندویهتی.
چاگلار ئارتگول ئه‌م هونه‌رمه‌نده توركهیه كه له درامایه‌كی ناوداری توركیدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، لهههژمارهكهی له ئینستگرام وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" ئه‌و خوێندنگایه‌ك كڕیوه‌ته‌وه كه له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا خوێندنی سه‌ره‌تایم تیادا خوێندوه و ڕوخاندم، ئه‌مه وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك وایه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌م كه له سه‌ره‌تایدا له‌م خوێندنگه‌یه زۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر له 3 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام، كۆمێنتی هه‌مه‌چه‌شن و جیاوازی بۆ نوسراوه به‌ڵام به‌هۆی توندی هه‌ندێك له كۆمێنته‌كانی شاردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قسه‌ی توند و ناخۆشی پێوتراوه به‌ڵام وێنه‌كانی نه‌سڕیوه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكی توركیا ئاشكرایان كردوه ئه‌م هونه‌رمه‌نده خوێندنگاكه‌ی نه‌كڕیوه‌ته‌وه و پێده‌چێت به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه وێران بوبێت و ڕوخابێت، ڕه‌نگه ئارتگول ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بوبێت هه‌واداره‌كانی بخانه پێكه‌نین به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌و كاره‌دا.
PM:06:13:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوهتهوه