ژماره‌ی ئه‌و ملیاردێرانه زیادی كردوه كه ته‌مه‌نیان خوار 33 ساڵه
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تێكڕای ڕێژه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ڕووی له‌زیادبوون كردوه، به‌و هۆكاره‌وه ترلیۆنه‌ها دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری گه‌نجه‌كان و ئه‌م جۆره سامانه پێی ده‌وترێت سامانی خێزانی.
له‌ئێستادا لیستی 25 ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهان ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 33 ساڵ و كه‌متره و تێكڕای سامانه‌كه‌یان 110 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، له‌ناویاندا "ئیڤان شبیگل" 34 ساڵ هه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌پی سناپ چاته و "بن فرانسیس" ته‌مه‌ن 31 ساڵ خاوه‌نی Gymshark یه و "پالمه‌ر لوكی" ته‌مه‌ن 31 ساڵ خاوه‌نی Oculus VR ه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی "Ceoworld" بڵاویكردۆته‌وه، زۆرینه‌ی ملیاردێره گه‌نجه‌كان به میراتی سامانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته له ساڵی 2009 ه‌وه ده‌ستیپێكردوه، له‌ناو ئه‌مانه‌شدا حاڵه‌تی جیاواز هه‌یه وه‌ك گه‌نجێك له ژاپۆن به‌ناوی"شونساكۆ ساگامی"ته‌مه‌ن 33 ساڵ پیاوێكی خاوه‌نكاره و خاوه‌نی كۆمپانیای M&A Research Institute Holdings یه یه‌كێكه له گه‌نجه ملیاردێره‌كانی جیهان،پشكه‌كانی له بازاڕه جیهانیه‌كان %800 زیادی كردوه و به‌رز بۆته‌وه.
لیڤیا فویجت ته‌مه‌ن 19 ساڵ خانمێكی به‌رازیلیه و بچوكترین ملیاردێره له‌سه‌ر ئاستی جیهان پشكی له كۆمپانیای WEG هه‌یه و و هه‌ریه‌ك له دوو برا له خێزانی میستری له ئێرله‌ندا كه ته‌مه‌نیان 25-27 ساڵه و سامانێكی زۆریان هه‌یه و خاوه‌نی كۆمپانیای Tata Sons ن، بێجگه له‌مانه‌ش چه‌ندین گه‌نجی دیكه‌ی ملیاردێر هه‌یه.
PM:02:50:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه