خواردنی شه‌كر ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره؟
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌و كاته دروست ده‌بێت كه جه‌سته نه‌توانێت ئاستی شه‌كر له خوێندا ڕێكبخات به‌شێوه‌یه‌كی چالاك، به‌دیاریكراوی له‌م كاته‌دا په‌نكریاس له به‌رهه‌مهێنانی بڕی پێویستی ئه‌نسۆلین ده‌وه‌ستێت.
ئایا خواردنی شه‌كر مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات؟
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی خواردنه‌وه‌ی شیرینكراو به شه‌كر ده‌خۆنه‌وه ئه‌مه مه‌نرسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات.
داتاكان له 175 ده‌وڵه‌تی جیاواز وه‌رگیراوه و تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی شه‌كر به مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره خراوه‌ته ڕوو، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه زۆر خواردنی شه‌كر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه خواردنی شه‌كر ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی چه‌وری جه‌سته و كێشی له‌ش ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره زیاد ده‌كات.
میوه شیرینه‌كانیش هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر زۆر خواردنی شه‌كر مه‌ترسی توشبوون به شه‌كر زیاد بكات ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕاست نییه بۆ میوه شیرینه‌كان چونكه له‌ناویدا ئاو و ڕیشاڵ و پێكهاته‌ی خۆراكی دیكه هه‌یه دره‌نگتر هه‌رس ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره كه‌متر ده‌كاته‌وه.
AM:11:03:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه