به چوار جۆری كار له ماڵه‌وه پاره په‌یدا بكه
وێستگە ستایل-
زۆرێك له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت بۆ خۆیان كارده‌كه‌ن، بازاڕی كاركردن ئێستا به‌جۆرێك گۆڕاوه ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان كارده‌كه‌ن كرێ و پاره‌ی باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌ساڵی 2023 ه‌وه ته‌نها له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازادانه كار بۆخۆیان ده‌كه‌ن زۆر زیادی كردوه و بوه‌ته 64 ملیۆن هاوڵاتی، ئه‌وه‌ش %38 ی ده‌ستی كار ده‌كات له‌و وڵاته، به‌راورد به‌وه‌ی ساڵی 2022 ته‌نها 60 ملیۆن هاوڵاتی ئازادانه كاری خۆیان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی "Upwork" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا سه‌رۆكی كه‌رتی داهێنان له "Fiverr" یواڤ هۆرنۆنگ وتویه‌تی "كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی كارمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بخه‌نه سه‌ر كار بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی خۆیان كه‌م ببێته‌وه.
پێگه‌ی Freelancer.com لیستی ئه‌و چوار كاره‌ی خستۆته ڕوو كه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت كاری تیادا بكات، به‌جۆرێك كاره‌كه ده‌كرێت له ماڵه‌وه بێت و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكی كاركردن 100 دۆلار خه‌رج ده‌كرێت.
1- پرۆگرامسازی:
ناوه‌ندی نرخی كاركردن بۆ ئه‌م پیشه‌یه بۆ یه‌ك كاتژمێر 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
2-گه‌شه‌پێدان و به‌رێوه‌بردنی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی:
ناوه‌ندی نرخی كاركردن بۆ یه‌ك كاتژمێری ئه‌م كاره 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
3-گرافیك دیزاینه‌ر:
ناوه‌ندی نرخی كاركردن بۆ ئه‌م پیشه‌یه له یه‌ك كاتژمێردا 140 دۆلاره.
4-نوسینی داهێنه‌رانه:
ناوه‌ندی نرخی كاركردن بۆ ئه‌م پیشه‌یه بۆ یه‌ك كاتژمێر 140 دۆلاره.
PM:03:41:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه