ئه‌و په‌رستاره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر ئافره‌تێكی نه‌خۆش سزادرا
وێستگە ستایل-
په‌رستارێكی پیاو له‌لایه‌ن دادگای ئه‌مه‌ریكاوه سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر ئافره‌تێكی نه‌خۆشی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به‌هۆیه‌وه دووگیانی كردوه.
ناسان سازرلاند له‌سه‌ره‌تادا سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه به‌ڵام له كۆتایدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌خۆشه‌ی كه چاودێری كردوه و له‌به‌رامبه‌ردا دادگای شاری "فینیكس" له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له باشووری ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌دا داوه كه كه‌مترین سزایه بۆ كه‌سێك تاوانێكی له‌م جۆره بكات.
له ساڵی 2019 ه‌وه ئه‌م په‌رستاره وه‌ك ڕاگیراوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به تاوانی ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 29 ساڵه كردویه‌تی و منداڵێكی كوڕی بووه به‌هۆی ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌كه‌ی ناسان.
خێزانی قوربانیه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كچه‌كه‌یان ڕاسته توانای ئه‌وه‌ی نییه قسه بكات به‌ڵام به جوڵه‌ی سه‌ر و مل و ده‌ست و په‌نجه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر كراوه و پشكنینی DNA ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه منداڵه‌كه ناسان باوكیه‌تی.
PM:08:02:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه