چه‌ند ساڵێكی دیكه ڤایرۆسی كۆرۆنا چی لێدێت؟
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناومان بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی نوێی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند ساڵی داهاتودا ده‌بێته نه‌خۆشییه‌كی سووك و زۆر به‌ده‌گمه‌ن خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
جینی لاڤین نوسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه له زانستی بایلۆجی له زانكۆی ئیمۆری له ئه‌تلانتا ده‌ڵێت" له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند ساڵی داهاتوو ته‌نها وه‌ك په‌تایه‌كی وه‌رزی لێدێت و زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار و ئه‌م پێشبینیه‌ش بۆ 10 ساڵی داهاتووه"
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسنی كۆرۆنا ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات زۆر گرنگه له ئێستادا هاوڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن و ئه‌وه تاكه ستراتیجیه‌ته كه مرۆڤایه‌تی سوودی لێ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی زۆرینه پارێزراوبێت.
PM:12:56:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6264
جار خوێنراوهتهوه