به‌وێنه...سوهه‌یر ڕه‌مزی له پرسه‌ی مه‌حمود یاسین له‌هۆش خۆی چوو
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سوهه‌یر ڕه‌مزی" له‌كاتی پرسه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناودار "مه‌حمود یاسین" له‌به‌ر گریانی زۆر و خه‌مباری به مردنی هاوڕێكه‌ی له‌هۆش خۆی چوو.
ئه‌م خانمه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك هۆشی له‌ده‌ستدا و بورایه‌وه و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی هاوڕێی هه‌وڵیاندا هه‌تا گه‌ڕاندیانه‌وه هۆش خۆی.
له پرسه‌ی مه‌حمود یاسین جگه له كه‌سوكار و هه‌وادارانی هاوڕێكانی بواری كاركردنی ئاماده‌بوون و تیایاندا خانمه هونه‌رمه‌ند سوهه‌یر ڕه‌مزی و ماجده زه‌كی و ئه‌شره‌ف زه‌كی و رجا‌ء حسین و حمدی الوزیر و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ناودار ئاماده‌بوون و خه‌مبار بوون بۆ كۆچی دوای ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
محمود یاسین ساڵی 1941 لەشاری بۆر سەعیدی میسر لەدایکبووەو ئەمڕۆ لەشاری قاھیرە له تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەنابانگەکانی سینەماو درامای میسری کە لە فیلمی«الرساله»رۆڵی چیڕۆکخوانی پێدراوە کەساڵی 1975 بەرھەمھێنرا.
PM:09:22:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 14240
جار خوێنراوه‌ته‌وه