بلینكن: حه‌ماس رێگره له ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كان
وێستگه نیوزـAFP
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه واشنتن سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمه‌ته‌كان.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئیسحاق ههرتزوع، سه‌رۆكی ئیسرائیل كۆبوه‌وه‌و وتی: ته‌نانه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌شدا، ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست كه رێخۆشكهربێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمه‌ته‌كان بۆ ناو كه‌سوكاریان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، ده‌بێت راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به مه‌رجی ئازادكردنی بارمه‌ته‌كان بێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش كه بارمته‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه كه رێگره له هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌سته‌كه.
AM:10:12:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت