قوباد تاڵه‌بانی: لەم قۆناغەدا لێكگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكاند نێوان عێراق و هەرێم


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم، جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم رایگەیاند، بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان بكرێتەوە.

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ له‌گه‌ڵ فرانك ریڤۆڵتۆ، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم كۆبووەوه‌و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌، قوباد تاڵه‌بانی وتویه‌وتی::" لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و راستە كێشەی كەڵەكەبووی زۆر هەیە لەنێوان عێراق و هەرێمدا، بەڵام دەكرێت بە نیشاندانی نیازپاكیی و كاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەر بكەین".

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندوه‌:" بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان و دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتییان بكەینەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هەردوولا باسیان لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوایین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنیش كردوه‌.


PM:06:56:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت