به‌رپرسێكی ئێرانی: ژیانی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه له مه‌ترسیدایه
ڕه‌ئیسی و عه‌بدولـله‌هیان له فڕۆكه‌كه‌دا بوون
وێستگه‌نیوز-
دوای رووداوی هێلیكۆپته‌ره‌كه، به‌رپرسێكی ئێرانی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه ژیانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له مه‌ترسیدایه.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه، ده‌ڵێت كه "هێشتا هیوامان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی له شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دێت زۆر نیگهرانكهرن".
پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌لیكۆپته‌رێكی هه‌ڵگری ڕه‌ئیسی و عه‌بدولـله‌هیان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجان له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته له ناوچه‌یه‌كی شاخاویدا كه به ته‌مێكی چڕ ده‌وره دراوه، به سه‌ختی نیشته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه كه خراپی كه‌شوهه‌وا هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری ئاڵۆزتر كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارسی نیمچه فه‌رمی داوای له ئێرانییه‌كان كردووه دوعای خێر بۆ ڕه‌ئیسی بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی دوعای بۆ سه‌لامه‌تی ڕه‌ئیسی په‌خش ده‌كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی كه تووشی ڕووداوه‌كه بووه، ڕه‌ئیسی و ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان و به‌رپرسانی ناوخۆیی تێدابووه.
ئه‌حمه‌د واحیدی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره كه به‌شێك بوو له كاروانێكی سێ فڕۆكه‌یی، به سه‌ختی نیشته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران چاوه‌ڕێی ورده‌كاری زیاتر ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه 40 تیمی فریاگوزاری خێرا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه.
ڕاپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه تیمی گه‌ڕان و فریاگوزاری سه‌ركه‌وتوو بووه له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی رووداوی گه‌وره‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه كۆپته‌ره‌كه له نزیك گوندی ئۆزی له دارستانه‌كانی ئهرسپاران له ناوچه‌ی وهرزاگان كه یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات له ئێرانه.
PM:07:38:19/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت