واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئێران دیاریكرا
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه له شوێنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی ئێران به سه‌رۆكی كاتیی وڵاته‌كه ده‌ستنیشان كرا، 28ی حوزه‌یرانی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاری كرد.
ئاژانسی فه‌ڕمی هه‌واڵی ئێران IRNA بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د موخبیر سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئێران، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و غوڵام حسێن موحسین سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كۆبووه‌وه بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه كرا كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له 28ی حوزه‌یراندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیارن خۆیان كاندید بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، پێویسته له ڕۆژانی 30ی ئایار بۆ 3ی حوزه‌یران داواكاری پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له 12ی حوزه‌یرانه‌وه بۆ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 12ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزه‌رانی ده‌ستووری ئێران، به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و له پاش ره‌زامه‌ندی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری وڵاته‌كه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری راده‌ستی محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، كرد.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران، پێویسته ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی له سه‌رۆكی په‌رلامان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار پێكده‌هێندرێت، رێوشوێنی پێویست ئه‌نجام بدات به ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ له ماوه‌ی 50 رۆژدا.
له ئێران ئه‌و كاندیدانه‌ی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تۆمار ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌رانی ده‌ستوور په‌سه‌ندیان ده‌كات و پاشان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
پێرێ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له سنووری ئێران-ئازه‌ربایجان به‌شداری له كردنه‌وه‌ی بهنداوێكدا كرد و، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ریدا كه حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، له‌نێودابوو به‌هۆی تێكشكانی هێلیكۆپتهرهكهیانهوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ندێك له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی ئێران باسیان له كۆمه‌ڵێك ناو كردووه كه بۆ جێنشینی ڕه‌ئیسی كاندید كراون. له نێویاندا حه‌سه‌ن ڕۆحانی و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری پێشوو، عه‌لی لاریجانی؛ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره موحافیزكاره میانڕه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران كاری كردووه و له ساڵی 2021 له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه بگاته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
PM:07:44:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت