روسیا..جه‌نراڵێك ره‌خنه‌ی له شه‌ڕی ئۆكرانیا گرت و به بیانویه‌كی دیكه ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـAFP
جه‌نراڵێكی پێشووی روسیا كه هۆشداریی له سه‌ختی شه‌ڕی ئۆكرانیا دابوو، تۆمه‌تی "ساخته‌كاری"ی درایه پاڵ و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
جه‌نراڵ ئیڤان بۆبۆڤ، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای 58 له روسیا، پێشتر به‌شداریی له شه‌ری ئۆكرانیادا كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆشداریی له سه‌ختیی شه‌ڕه‌كه دابوو، ساڵی رابردوو له پۆسته‌كه‌ی لادرا.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و جه‌نراڵه به‌تۆمه‌تی "ساخته‌كاری" ده‌ستگیركراوه‌و ماوه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی كاتییه و له دوو مانگ كه‌متر نییه.
به‌پێی فرانس پرێس، جه‌نراڵ بۆبۆڤ له 17ی ئه‌م مانگه‌دا و به بریاری دادگای سه‌ربازیی مۆسكۆ ده‌ستگیركراوه‌و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له كاری "ساخته‌كاری" تێوه‌گلاوه.
PM:05:52:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت