ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیانی زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وایكردوه قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه دروست ببێت.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" بریتیش میدیكال جۆرنال" BMG ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه" به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی ڕیسبیریدۆن و هالۆبیریدۆل و كیتیابین و ئۆلانزابین كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شیزۆفرینیا و خه‌مۆكی توندن، و هه‌ندێكجار پزیشك بۆ توشبووان به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر ده‌ینوسێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌رمانانه چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو نه‌خۆشییه نین چونكه له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ریان نییه و ته‌نها یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕه‌فتاری نه‌خۆشه‌كه ده‌دات وه‌ك شه‌ڕه‌نگێزی."
پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه بۆ توشبووانی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك و سست بوونی ماسولكه‌ی دڵ و سست بوونی دڵ و سست بوونی گورچیله و هه‌وكردنی توند و درێژخایه‌نی سییه‌كان زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری سوودبه‌خشیان بۆ نه‌خۆشه‌كه زۆر كه‌م مه‌ودایه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێك له پزیشكانی مێشك و ده‌مار ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به گرنگ و پڕ بایه‌خ ده‌زانن، چونكه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی زۆر زیادی كردووه.
PM:05:09:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوهتهوه