‌ڕاپرسیه‌ك: به‌شێك له‌هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رناگرن

وێستگە ستایل-

ڕاپرسیه‌ك كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا زیاتر له‌ 1000 هاوڵاتی به‌شداربوون، ده‌ریخستوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ ڤاكسینی كۆڤید-19 وه‌رنه‌گرن.

له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا %37 باسیان له‌وه‌ كردوه‌ جارێكی دیكه‌ بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، له‌به‌رامبه‌ردا %43 ی به‌شداربوه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ پلانیان هه‌یه‌ ئه‌م ڤاكسینه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

نورا به‌ڕێوبه‌ری پزیشكی به‌شی زانستی په‌تا زانیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ڕیچارد ئێم ڕوس تایبه‌ت به‌ دڵ له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ وتویه‌تی" ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ین، سێ ڤایرۆس ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ش ئه‌نفلۆنزا و كۆڤید-19 و ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌"

ئه‌م پسپۆڕه‌ وتویه‌تی" ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌ت و چالاكن، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دووگیان ڤاكسینه‌كان وه‌ربگرن، له‌ ئێستادا كه‌ وه‌رزی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه‌"

هێشتا پزیشكه‌كان ڕێنمای هه‌موان ده‌كه‌ن بێجگه‌ له‌ منداڵانی خوار 6 مانگ ڤاكسینی كۆڤید وه‌ربگرن، ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 6 ساڵه‌ ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا وه‌ربگرن.


PM:09:02:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌