توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕێگایه‌كی ئاسان مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ڕۆیشتن به‌پێ ئه‌گه‌ر به‌خاوی یان مامناوه‌ند یان خێرا بێت ناو به‌ناو بێت یان به‌رده‌وام، پاره‌ی تێناچێت به‌ڵام مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌یه زانكۆی ئۆكسفۆرد ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا 85 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردوه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه به‌پێ ده‌ڕۆن مه‌ترسی توشبوونیان به 13 جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه 6 ساڵی خایاندوه و پاش ئه‌و ماوه‌یه داتا له‌سه‌ر به‌شداربوه‌كان وه‌رگیراوه به‌گوێره‌ی جوڵه‌ی ڕۆژانه‌یان، ئه‌مانه‌ش ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بوون.
1- سووده‌كانی ڕۆیشتن به‌پێ پاش ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 5000 هه‌نگاو بڕوات، له‌وه كه‌متر كاریگه‌ری زۆری بۆ ته‌ندروستی نابێت.
2-ئه‌و كاته‌ی هه‌نگاوه‌كانی ڕۆیشتن به‌پێ له ڕۆژێكدا گه‌یشته 7000 هه‌نگاو ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه %11 كه‌مده‌كاته‌وه.
3- به‌نزیكه‌ی 9000 هه‌نگاو ڕۆیشتن له رٍۆژێكدا واده‌كات سوودی زۆربێت، پسپۆڕان ڕێنمای ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان ڕۆژانه 10000 هه‌نگاو به‌پێ بڕۆن ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ ته‌ندروستی گشتی به‌ڵكو بۆ پاراستن له مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ش.
كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتن له ڕۆژێكدا و نه‌كێشانی جگه‌ره و نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ژیانی ته‌ندروست به‌گشتی مه‌ترسی توشبوون به 13جۆری شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:03:19:15/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه