دوباره‌كردنه‌وه‌ی 5 هه‌ڵه مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
پزیشكانی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی له ئه‌مه‌ریكا، 5 جۆر هه‌ڵه‌یان دیاریكردوه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن باشتره هه‌موان لێی به‌ئاگابن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك گۆڤاری"واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا دكتۆر میكایل سیكریس سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن له سه‌نته‌ری سیلفسته‌ر تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له فلۆریدا، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باسكردوه به‌دیاریكراوی له‌ناو گه‌نجان باوه هۆكاری توشبونن به‌شێرپه‌نجه، بێجگه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره كه دوو هه‌ڵه‌ن هه‌موان لێی به‌ئاگان.
1- خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو خواردنه‌وه چا و قاوه كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی له 60 پله زیاتر بێت مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك زیاد ده‌كات، ئه‌وانه‌ش كه‌ڕۆژانه چای زۆر گه‌رم ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك 5 جار زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوباره ناكه‌نه‌وه، هه‌تا ڕێژه‌ی ئه‌م خواردنه‌وه گه‌رمه زیاتر بخورێته‌وه مه‌ترسیییه‌كه زیاتر ده‌بێت.
2-زۆر خواردنی گۆشتی بر‌ژاو:
پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن له خواردنی ئه‌و گۆشتانه‌ی له پله‌ی گه‌رمای به‌رز ئاماده كراون، چونكه به‌هۆی ئه‌م ڕێگایه‌وه چه‌ند جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی به‌رهه‌مدێت هۆكاری توشبوونن به‌شێرپه‌نجه به‌دیاریكراوی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، باشتره مانگانه زیاتر له یه‌كجار گۆشتی بر‌ژاو نه‌خورێت.
3-به‌كارهێنانی بۆیه‌ی قژ:
به‌كارهێنانی بۆیه‌ی قژ و ئه‌و به‌رهه‌مه كیمیایانه‌ی بۆ قژ به‌كاردێت مادده‌ی كیمیاوی فۆرمالدیهاید و فه‌سالاتی تیادایه، هه‌ردوكیان مه‌ترسی توشبوون به دوو جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هێلكه‌دان زیاد ده‌كه‌ن.
4- تاتۆ:
ئه‌گه‌رچی تاتۆ بابه‌تێكی باوه به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی ئاگای ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی تاتۆ ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی گلانده‌كان به‌ڕێژه‌ی %21 زیاد ده‌بێت.
5-نێرگه‌له كێشان:
هه‌ندێك كه‌س لایان وایه كێشانی نێرگه‌له ئه‌وه‌نده‌ی جگه‌ره زیانی نییه به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌ك ژه‌م كێشانی نێرگه‌له هاوشێوه‌ی كێشانی 200 جگه‌ره‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و قه‌تران و كانزا قورسه‌كانی تیادایه.
PM:03:30:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوه‌ته‌وه