لایڤی تیك تۆك ی كرده‌وه و كوشتیان
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ویلایه‌تی خالیسكۆ له ناوه‌ندی مه‌كسیك كوشتنی چالاكوانێكی تیك تۆك یان ڕاگه‌یاند له‌و كاته‌ی لایڤی له تیك تۆك كردۆته‌وه له‌ناو ئارایشتگایه‌ك.
ئه‌م دیمه‌نه دۆخێكی شۆك هێنه‌ری له ئه‌مه‌ریكای لاتین دروستكردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ر جه‌نگی قورسیان ده‌ستپێكردوه بۆ كۆنترۆڵكردنی زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی مه‌كسیك.
ڤالیریا ماركیز ته‌مه‌نی 23 ساڵه، كاتێك له ئارایشتگایه‌ك دانیشتوه و لایڤی كردۆته‌وه دوو فیشه‌ك به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتوه یه‌كێكیان به‌ر سنگ و ئه‌وی تریان به‌ر سه‌ری كه‌وتوه و له‌وێدا كه‌وتوه به زه‌ویدا و گیانی له‌ده‌ستداوه.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك له كوشتنی ئه‌م خانمه جێگری پێشووی حیزبی"شۆڕشی دامه‌زراندن" ی مه‌كسیك"لویس ئه‌رماندۆ كۆردۆڤا دیاز" له قاوه‌خانه‌یه‌كی هه‌مان ناوچه كوژراوه.
PM:03:42:15/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه