ئایا گۆشتی زیادەی ناوپۆشی منداڵدان بە سۆنار دەبینرێت؟
وێستگە ستایل-
بەڵێ لەڕێگای سۆناری ئاساییەوە کە لە سکەوە ئەکرێت ئەتوانرێت ببینرێت بەڵام بە سۆناری دامێن باشتر ئەبینرێت، دكتۆره شه‌نگ پزیشكی تیشك و سۆنه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"گۆشتی زیادەی ناوپۆشی منداڵدان لە ئەنجامی گەشەی زیاد لە پێویستی خانەکانی ناوپۆشی منداڵدان دروست ئەبێت، زۆربەی کات ناشێرپەنجەیین بەڵام بەنزیکەیی %2.5ی شێرپەنجەیین یان لە قۆناغی پێش شێرپەنجەیین"
نیشانەکانی چین ؟
1-زۆربەی کات نیشانەی نییە
2- بینینی خوێن لەو خانمانەی سوڕی مانگانەیان وەستاوە .
3-بینینی خوێن لە نێوان سوڕی مانگانەیەک بۆ یەکێکی تر و ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە.
PM:03:56:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه