بونه‌وه‌رێكی نامۆی مۆمیاكراو زاناكانی شۆك كردوه
وێستگە ستایل-
زاناكان جۆرێك زینده‌وه‌ری نه‌زانراویان دۆزیوه‌ته‌وه كه مۆمیا كراوه شێوه‌ی له پشیله ده‌چێت له‌ڕووی قه‌باره‌وه، ئه‌م مۆمیا كراوه له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی مێژووی له زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی میشگان له شاری ئێست لانسینگ دۆزراوه‌ته‌وه.
زیندهورهكه ناونراوه"كاباكابرا" له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی هۆڵی"كوك-سیڤهرز" له ئه‌مه‌ریكا دۆزراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌شاراوه‌ی مابێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
جیرییل كارتالیس خوێندكاری دكتۆرایه له زانستی ئه‌نسرۆپۆلۆجیا ده‌ڵێت" قه‌باره‌ی ئه‌م مۆمیاكراوه ئه‌وه‌نده‌ی پشیله‌یه‌كی بچوكه، كلكێكی درێژ و باریكی هه‌یه و شێوه‌ی له پشیله ده‌چێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دهستهكانیهتی كه پێنج په‌نجه و نینۆكی ته‌واوه‌تی هه‌یه و ده‌ست و په‌نجه‌ی نزیكه له‌شێوه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی مرۆڤه‌وه"
بونه‌وه‌ره‌كه به چینێكی ته‌نك له پێست داپۆشراوه، لوت و دوو گوێی هه‌یه، شێوه‌ی گشتی وشكبۆتهوه و زۆر نامۆیه، پاش ئه‌وه‌ی به تیشكی ئێكس وێنه‌ی گیراوه پسپۆڕان به‌دوری ده‌زانن جۆرێك بێت له سه‌گ یان پشیله، ئه‌گه‌ری هه‌یه جۆرێك بێت له راكۆن به‌ڵام ئه‌وه‌ش %100 نییه.
PM:03:46:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوهتهوه