به‌وێنه.. كارداشیان به ستایلێكی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" بۆ یه‌كجاریش بینیبێت خانمێكی قژ ڕه‌شی و قژ درێژ و پێستێكی ساف و دوو چاوی گه‌وره دێته پێش چاوی، به‌ڵام نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه هه‌واداره‌كانی شۆك كردوه.
نوێترین وێنه‌ی كارداشیان به‌بۆنه‌ی یادی 10 ساڵه‌ی گۆڤاری "CR Fashion Book" له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه به قژێكی كورت و چاویلكه‌یه‌كی خوێندنه‌وه و برۆیه‌كی باریكه‌وه ده‌ركه‌وتوه، وێنه‌كه‌ی ڕه‌ش و سپیه.
ته‌نها ئه‌م وێنه‌یه‌ی كیم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" زیاتر له 22 ملیۆن جار بینراوه ، هه‌واداره‌كانی به كاره‌كته‌ری خوێن مژی "چاكی" له زنجیره فیلمی ترسناكی" چاكی" چواندوه.
كیم بۆ ئه‌م وێنه‌یه قژی ده‌ستكردی كردۆته سه‌ری و چاویلكه‌كه‌ی له ماركه‌ی "Old Focals"یه و فانیله سپیه‌كه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا خاوێن نییه له ماركه‌ی "DSQUARED2" یه.
PM:05:15:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1048
جار خوێنراوه‌ته‌وه