دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ستیڤن و‌لیامز پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له سه‌نته‌ری لانگۆن له زانكۆی نیویۆرك ده‌ڵێت" كه‌می جوڵه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره"
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" نیویۆرك پۆست" بڵاویكردۆته‌وه، و‌لیامز وتویه‌تی" هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ته‌نها وه‌ستان به‌پێوه وه‌ك چالاكی جه‌سته‌ی هه‌ژمار بكه‌ن، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌مه چالاكی جه‌سته‌ی نییه"
دكتۆر و‌لیامز ده‌ڵێت" جوڵه و وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ی سوودی زۆره، كۆنترۆڵی كێشی له‌ش و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ ده‌كات و ئێسك به‌هێز ده‌كات، خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خه‌مه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته ناجوڵێن"
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان CDC ئاشكرای كردوه كه‌متر له سێ به‌شی كه‌سانی پێگه‌یشتوو، هه‌فتانه 150 خوله‌ك چالاكی جه‌سته‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی خراپتره ئه‌وه‌یه یه‌ك له‌كۆی چوار كه‌سی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه زیاتر له 8 كاتژمێر داده‌نیشن"
دانیشتن بۆماوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و كێشی زیاد و خه‌مۆكی و چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه سه‌لماندویه‌تی زۆر دانیشتن مه‌تسی توشبوون به مردنی پێشوه‌خت زیاد ده‌كات"
دكتۆر و‌لیامز ده‌شڵێت"دانیشتنی زۆر ستایلێكی مه‌ترسیداره و ئه‌مه جۆرێكی نوێی كێشانی جگه‌ره‌یه، پێویسته هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه بجوڵێت و ڕابكات بۆ ماوه‌ی كورت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی و مردنی پێشوه‌خته به‌دوور بن"
PM:09:40:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه