بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان مێروله ده‌كات
وێستگە ستایل-
هۆكاری مێروله‌كردنی ده‌ست هه‌ندێكجار نوستنی ناته‌ندروسته یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رین و جێگایه‌كی ناته‌ندروسته بۆ نوستن، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی ئه‌مه‌یان زۆر گرنگه هاوڵاتی لێی به ئاگا بێت.
له‌كاتی مێروله‌كردنی ده‌ست به‌تایبه‌ت له شه‌واندا زۆر جار به‌هۆی شێوازی نوستنی هه‌ڵه یان به‌كارهێنانی سه‌رینی هه‌ڵه بۆ نوستن واده‌كات ده‌ست سڕ ببێت، له‌م حاڵه‌ته پێویسته جێگایه‌كی نوستنی شیاو به‌كاربهێندرێت بۆ نوستن كه به‌رزیه‌كه‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئاستی شان و سه‌ر هه‌تا بڕبڕه‌كانی پشت ئازاریان پێنه‌گات، ئه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ون باشتر وایه سه‌رینی بچووك و نزم هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك توشی كۆنیشانه‌ی ماسولكه‌كانی مل ده‌بێت له ده‌وری بڕبڕه‌ی مل كه به‌رپرسه له جوڵه‌ی سه‌ر، ئه‌م ماسولكانه له ئه‌نجامی جوڵه‌ی نائاسایی مل ڕه‌ق ده‌بێت یان له ئه‌نجامی شێوه‌یه‌ك دانیشتن به یه‌ك ئاڕاسته و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
ره‌ق بوونی ده‌مار ناوه‌ندی له‌پی ده‌ست به‌تایبه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته له كه‌سانی وه‌رزشكار و ئه‌وانه‌شدا دروست ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كارده‌كه‌ن، هه‌مان حاڵه‌تی سڕبوون و مێروله‌كردنی ده‌ست دروست ده‌كات.
PM:05:14:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوه‌ته‌وه