گۆگڵ یادی 25 ساڵه‌ی خۆی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای گۆگڵ به‌بۆنه‌ی 25 ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی خۆی یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كاته‌وه كه تیایدا دامه‌زراوه.
به‌رواری 27ی 9ی1998 دوو هاوسه‌ر كه هه‌ردووكیان خوێندكاری دكتۆرا بوون له بواری زانستی كۆمپیوته‌ر له زاكۆی ستانفۆرد به‌یه‌كه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یاندا تۆڕێكی تایبه‌تی جیهانی دروستبكه‌ن هاوڵاتیان به‌كاریبهێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، له‌و ساڵه‌دا به فه‌رمی كۆمپانیای گۆگڵ یان دامه‌زراند.
به‌كارهێنه‌رانی گۆگڵ یه‌ك ملیار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه له زیادبووندایه چونكه یه‌كێكه له باشترین سه‌رچاوه‌كان بۆ گه‌ڕان و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه سوپاسی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌كات.
PM:03:19:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه