به‌وێنه..ته‌مه‌نی 45 ساڵه و وه‌ك 18 ساڵێك ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
بێ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات و ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌رزی بۆتۆكس و فیله‌ری به‌كارنه‌هێناوه، كان برایان ته‌مه‌نی 45 ساڵه به‌ڵام وه‌ك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م پیاوه ساڵانه دوو ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات به‌دوای گه‌نجێتی نه‌مردا ده‌گه‌ڕێت و پرۆژه‌كه‌ی ناوناوه" پرۆژه‌ی پلان بۆدانراو"تیمێكی 30 پزیشكی هه‌یه و ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی پشكنینی په‌ستانی خوێن و دڵ و جگه‌ر و گورچیله و مێشك و سوڕی خوێنی بۆده‌كه‌ن.
برایان ڕۆژانه 80 جۆری ڤیتامین و كانزا ده‌خوات له‌گه‌ڵیدا مانگانه 70 ڕه‌تڵ سه‌وزه‌ی هاڕاو ده‌خوات و ئێواران كاتژمێر 8:30 ده‌خه‌وێت تا ئێستا زیاتر له 33000 وێنه‌ی تیشكی گه‌ده‌ی بۆگیراوه له ناوه‌وه.
خواردنی ڕۆژانه‌ی 1.977 كالۆریه تیایدا شیر و باده‌م و گوێز و تۆوی كه‌تان و شاتوو هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه كاتژمێرێك وه‌رزش ده‌كات، به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كان ئێستا ئه‌م پیاوه خاوه‌نی دڵێكه هاوشێوه‌ی كه‌سێكی 37 ساڵ و پێستی له كه‌سێكی 28 ساڵ ده‌كات و توانای جه‌سته‌ی وه‌ك گه‌نجێكی 18 ساڵ وایه.
به‌شێك له پزیشكه‌كان ئه‌م كاره‌ی برایان به باش نازانن، لایان وایه خواردنی ئه‌و هه‌موو ڤیتامینه هیچ پێویست نییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌ی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ بێت.
PM:12:02:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوهتهوه