بیرۆكه‌ی خۆكوشتن له‌ناو ئافره‌تانی ئه‌م وڵاته زیادی كردوه
وێستگە ستایل-
خانمه خوێندكاری ئه‌فغانی به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت" من ته‌نها ده‌مه‌وێت كه‌سێك گوێ بۆ ده‌نگم بگرێت، من ئازارم هه‌یه و له‌ناخۆشیدا ده‌ژیم، ده‌شزانم هه‌ر من نیم كه ئه‌و گرفته‌م هه‌یه"
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی هاوپۆله‌كانم بیرۆكه‌ی خۆكوشتن و كۆتایی هێنانی ژیانیان له‌سه‌ریاندایه، هه‌موومان به‌ده‌ست خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ناڵێنین و بێ هیوابوین"
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاریدا ئافره‌تان بۆیان نییه بچنه ناو زانكۆكان، كچه خوێندكارێكی 20 ساڵ هه‌وڵی خۆكوشتنیدا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئێستا له‌لای پسپۆڕی ده‌رونی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
دكتۆره ئه‌مه‌ل وه‌ك پسپۆڕیكی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان ده‌ڵێت" له‌ئێستادا په‌تای بیرۆكه‌ی خۆكوژی له‌ناو ئه‌فغانیه‌كان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان سه‌ریهه‌ڵداوه، دۆخه‌كه زۆر خراپه و كه‌سیش ئاگاداری ئه‌م دۆخه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌فغانستان نییه و باس ناكرێت، له‌پاش ته‌نها دوو ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕێگری كردنی ئافره‌تان له خوێندنی زانكۆ زیاتر له 170 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم پێوه‌كراوه و تیایدا داوای یارمه‌تیان لێكردوم هه‌تا هاوكاریان بم له‌باشكردنی دۆخی ده‌رونیان، ئێستاش ڕۆژانه 7-10 په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كرێت له‌لایه‌ن كچان و كوڕانه‌وه داوای هاوكاری و پاڵپشتی ده‌رونی ده‌كه‌ن"
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانیدا ماوه‌ی 4 سه‌ده‌یه له جه‌نگدا ده‌ژین، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست،یه‌ك له‌كۆی دوو كه‌س كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن به‌ده‌ست گرفتێكی ده‌رونی ده‌ناڵێنن، به‌ڵام دۆخی ئێستای هاوڵاتیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان چه‌ند جار خراپتره به‌راورد له‌پێشتر له‌ڕووی ئازادای تاكه كه‌سی به‌تایبه‌ت خانمان و ئه‌و كێشه داراییانه‌ی ڕوی له‌و وڵاته كردوه.
AM:09:45:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوهتهوه