ته‌ندروستی عیراق: 47 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 899 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه و 47 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار 899 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه و 47 كه‌سیش له سه‌رتاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، دوو هه‌زار و 816 كه‌س كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:04:22:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت