زیندانییهكی تر له چاكسازی گهورانی ههولێر گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند، زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانیلەدەستداوه.
زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند: "زیندانییەک لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر گیانیلەدەستدا، کە ناوی نەشوان قارەمانە و سزای هەتا هەتایی هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووه: "ئەو زیندانییە نەخۆشی هەبووە و بەهۆی نەخۆشییەکەوە پێشتر لە دووشەممەی رابردوودا، وەک دەستەی مافی مرۆڤ داوام ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێم کردووە بۆ ئەوەی لێبوردنی تایبەتی بۆ دەربچێت، بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانیلەدەستدا".
ئهمه لهكاتێكدایه لە 21ی ئەم مانگەشدا، ماوەی چەند رۆژێک بوو بەشێک لە زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر مانیانگرتبوو و دواتریش یەکێک لە زیندانییەکان گیانیلەدەستدا.
PM:07:05:24/07/2020
ئهم بابهته 2960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت