سزای 26 ساڵ زیندانی بەسەر چالاکێکی خۆپیشاندانهكانی ساڵی رابردبووی کرماشاندا سەپێندرا
کیانووش قەهرەمانی
وێستگه نیوز ـ
یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی زستانی رابردووی شاری کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە راگیراوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو به پشتبهستن به راپۆرتێكی ناو بەندیخانەی دێزڵئاوی کرماشان، دهڵێت: "هاوڵاتییەکی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوی (کیانووش قەهرەمانی) کە یەکێک لە چالاکانی پهیڕەوی ئایینی (کاکەیی)، ماوەی ساڵێکە کە لەو بەندیخانەیە راگیراوە".
کیانووش قەهرەمانی لە کاتی خۆپێشاندانەکانی زستانی رابردووی کرماشان کە هاوکات لە دەیان شاری ئێران بەڕێوەچوو دەستبەسەر كرا و بۆ ماوەی چوار مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگیراوە.
ئەو چالاکە یارسانییە، بەهاری ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" سزای 26 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
کیانووش قەهرەمانی ئێستا لە بەندی ئاسایشیی بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراوە و سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیەتی.
هەواڵی دەستبەسەر کران و هەروەها سەپاندنی سزای قورسی 26 ساڵ بەندکران بەسەر کیانووش قەهرەمانی تا ئێستا لە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە، جگه له رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو.
لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 300 هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران کە ناسنامەی 200 کەس لەوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
هــ. ر
AM:09:03:11/01/2019
ئهم بابهته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت