سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له به‌ندیخانه‌ی سوسێ: هیچ حاڵه‌تێكی هه‌ڵاتنی زیندانی لای ئێمه رووی نه‌داوه
وێستگه نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی سوسێ رایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی هه‌ڵاتنی زیندانیان لای ئه‌وان رووی نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دادی عیراقیان ئاگادار كردووه له ناڕاستی هه‌واڵه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئاگادار له به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی سوسێ كه پێی باش نه‌بوو ناوی بنووسرێت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ك زیندانی داعش له گرتووخانه‌كه‌مان كراوه، راست نییه".
وتیشی: "هیچ زیندانییه‌ك له به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی سوسێ رای نه‌كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه پێشتر وه‌زاره‌تی دادی عیراقمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له ناڕاستی هه‌واڵه‌كه".
ئەگەرچی چەند سەرچاوەیەکی تر بەوێستگە نیوزیان ڕاگەیاند کە ڕاستە ئەو
حاڵەتە لە زیندانی سوسێ نەبووە، بەڵام لەزیندانێکی تری سلێمانی ڕویداوە.
وێستگە نیوز لەهەوڵدایە بۆ زانیاری زیاتر لەئەگەری روودانی ئەو هەڵهاتنە
لەیندانێکی تری سلێمانی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت لەناو فەرماندەیی هێزی
پێشمەرگەدایە.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك میدیای هه‌رێمی كوردستان و عیراق هه‌واڵی هه‌ڵاتنی 21 زیندانی سه‌ر به داعشیان له به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی سوسێ بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه باڵاكه‌ی وێستگه نیوز هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە هیچ بەندکراوێک لە بەندینخانەی فیدراڵی سوسێ رایانکردبێت و ئاماژەی بەوەشداوە: کە ئەو بەندینخانەیە بەشێوەیەکی توند دەپارێزرێت.
هــ. ر
PM:03:15:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت