چاکسازی گەورانی سلێمانی سەردانیکردنی بۆ لای زیندانانیان لە رۆژانی‌ جەژندا ئاشکرا کرد

‌لە گەرمیان سلێمانی سەردانی کردنی زیندانیان ئاشکرا کرا..

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی شێوازی سەردانی زیندانیانی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکراکرد و کاتەکانی سەردانیشی بۆ کەسوکاری گیراوان راگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، یەکەم رۆژی جەژن بەھیچ شێوەیەک رێگە بەسەردانی گیراوان نادرێت، بەڵام لەڕۆژی دوەمی جەژنەوە سەردانیکردن بۆلای سزادراوان دەستپێدەکات و بلۆکی یەک بەشی پێشوازی بەڕێکردن دەبێت.

هەر لە راگەیاندراوەکەی‌ چاکسازی گەورانی سلێمانی ئەوەش هاتووە، سێیەم رۆژی جەژنی تایبەت دەکرێت بەسەردانیکردن بۆ سزادراوانی بلۆکی دوو، واتە ئەو سزادراوانەی بەسزای لەسێدارەدان سزادراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەردانیکردن تەنھا بۆ کەسوکاری پلە (1و2) دەبێت، پێویستە ھاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردندا پێناسی باری شارستانی پێبێت، جگە لەو دوو رۆژەش ھەفتەی داھاتوو سەردان ناکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ردانی كردنی گیراوانی له‌ چاكسازییه‌كان بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه ڕایگەیاند، كه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن چاوپێكه‌وتن نییه، دووەم رۆژی جەژن چاوپێکەوتن تەنها بۆئافرەتانە و سێ یەم رۆژی جەژن چاوپێکەوتن بۆ پیاوانە.

هــ. ر


PM:01:54:12/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو