دارایی عيراق فه‌رمان بۆ بانكه‌كان ده‌رده‌كات جارێ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه نه‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
بانگی رافیده‌ینی عیراق هێشتا ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی عیراق نه‌كردوه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بانكه‌وه‌وه ئاشكرایكردوه كه له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه فه‌رمانیان پێكراوه جاری موچه دابه‌ش نه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو بانكی رافیده‌ین، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق فرمانی كردوه موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك دابه‌ش نه‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت باجی داهات له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت.
پێشتر حكومه‌تی عیراق به‌شێك له موچه‌ی خانه‌نشینیانی بڕی و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری دروستكرد، به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانیشه‌وه مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی دا به‌شه بڕدراوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی، حكومه‌تی كازمی به‌نیازه موچه‌ی زیندانه سیاسییه‌كان و موچه‌خۆرانی ناسراو به ره‌فحا ببڕێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كازمی رایگه‌یاند ئه‌و موچه‌خۆرانه له ده‌ره‌وه وڵاتن و پێویستیان به‌و موچه‌یه نییه كه چه‌ندین ساڵه وه‌ری ده‌گرن.
PM:12:04:17/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت