تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌خرێته پاڵ جۆ بایدن
تارا ڕێدی ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه سكاڵای یاسایی لای پۆلیسی واشینگتن تۆماركردووه.
وێستگه نیوز- Business insider
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكا، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، سه‌رگه‌رمی "چیرۆكێكی ژیانی تایبه‌تی جۆ بایدنن".
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا، په‌رده‌یان له‌سه‌ر چه‌ند وورده‌كارییه‌كی مه‌ترسیداری كه‌یسێك هه‌ڵدایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 27 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی (جۆ بایدن)ی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر كچێك كه ئه‌وكات كارمه‌ندی ئۆفیسه‌كه‌ی بایدن بووه.
Business insider ، بڵاویكرده‌وه كه ڕه‌نگه بایدن به‌ربژێری سه‌ره‌كی حزبی دیموكراتیه‌كان بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له ئێستادا ڕووبه‌ڕوی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ساڵی 1993دا.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه (تارا ڕێدی) ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه سكاڵای یاسایی لای پۆلیسی واشینگتن تۆماركردووه سه‌باره‌ت به ڕووداوی ده‌ستدرێژییه‌كه. هه‌روه‌ك ڕاشیگه‌یاند كه "بایدن ئه‌و كاره‌ی له یه‌كێك له ڕاڕه‌وه‌كانی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ئه‌نجامداوه"، هه‌ر ئه‌وكات بایدن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته بووه.
لای خۆیه‌وه تیمی داكۆكیكردن له (جۆ بایدن) هه‌واڵه‌كه‌یان به درۆخسته‌وه و به هه‌ڵبه‌ستراو له قه‌ڵه‌میاندا. ئه‌م هه‌واڵه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م دێت له پاشه‌كشه‌كردنی (بێرنی سانده‌رز)ی ڕكابه‌ری هه‌مان حزبه‌كه‌ی بایدن له پێشبڕكێ كردن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
AM:08:37:17/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت