وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم: بانكی TBI به‌شداری له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكردنی بانگی TBI له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" و به دیجیتاڵكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی راگه‌یاند و خۆشحاڵیی خۆی به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌نكه عێراقییه بۆ ناو سیستمه‌كه ده‌ربڕی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێـت: "بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم:
بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کرا.
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق.
ئێمە خۆشحاڵین بەم هاوبەشییە و ئەو سوودانەی کە لەم ڕێگەیەوە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
AM:11:24:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت