به‌غدا بریاریدا موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت
وێستگه نیوزـ
سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بریاریداوه موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بریاریداوه موچه‌ی مانگی نیسان ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، وتیشی ئه‌و لیسته‌ی كه هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدای كردوه یه‌ك ملیۆن و 217 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری تێدایه كه كۆی موچه‌كانیان ده‌كاته 956 ملیار دینار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی بریاریداوه ته‌نها نزیكه‌ی 920 ملیار دینار ره‌وانه بكات.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه‌ی ده‌كات پله به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌ره‌موچه‌ی تێدا نییه، چونكه تائێستا هه‌رێم ئه‌و لیسته‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردوه.
ده‌شڵێت حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی كانونی دووه‌م و شوبات و ئازار به لیستی فه‌رمی ته‌نها داوای 913 ملیار دیناری بۆ موچه كردوه‌و ئێستا بره‌كه‌ی زیاد كردوه، به‌غداش نازانێت هۆكاری ئه‌و زیاده‌یه چییه.
AM:11:15:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت