ئه‌مریكا له‌ ساڵیادی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
کونسوڵخانەی‌ ئەمریکا لە هەولێر لە یادی‌ 32 ساڵەی‌ تاوانی‌ ئەنفالدا پەیامێکی‌ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پابەند دەبن لە پشتگیرییەکانی‌ هاوڵاتیانی‌ هەرێمی‌ کوردستان.

کونسوڵخانەی‌ ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "ئەمرۆ ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالە کە لە دژی خەڵکی کورد ئەنجامدرا، بە خەمباریەکی زۆرەوە یادی قوربانیەکانی رژێمی سەدام دەکەینەوە کە ھەزاران کوردی بێ تاوانیان کوشت و دەرەبەدەر کرد".

روونیشیکردووەتەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندبوونی دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لە داھاتوویەکی پارێزراو و دیموکرات و گەشەسەندوو".

ئەنفال بە ھەشت قۆناغ، کوشتنی 182 ھەزار كەس و ھەروەھا وێرانكردنی چوار ھەزار و 300 گوندی لێكەوتەوە.

ئەنفال پڕۆسەیەكی گشتگیربوو بۆ لەڕیشەوە ھەڵتەكاندنی نەتەوەی كورد، ئەو شاڵاوە لە نۆی شوباتی ساڵی 1988 دەستیپێكرد و لە 6ی ئەیلولی ھەمان ساڵیش كۆتایی پێھات.

هــ. ر


PM:01:47:14/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو