وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: تا ئێستا رووفاتی دوو هەزار و 672 کورد دەرهێنراوە

‌رووفاتی ژمارەیەک لە ئەنفالکراوانی کورد

وێستگه‌ نیوز ـ
بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد لە عيراق رووفاتی دوو هەزار و 672 کەس دەرهێنراوە، بەمەش رووفاتی 1.2%ی ئەنفال و جینۆسایدکراوانی کورد دەرهێنراون.


بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "لەکۆی 210 هەزار کەس لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد، کە لەنێویاندا 182 هەزار کەس ئەنفالکران، تەنیا رووفاتی دوو هەزار و 672 کەس لە ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەرهێنراون".

وتیشی: "لەو 210 هەزار کەسە 182 هەزار کەس لە هەشت قۆناغدا ئەنفالکراون، هەشت هەزار بارزانی و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و رووداوەکانی دیکە هەن، زۆرترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە رووفاتی کوردی تیادایە کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکانی سەماوە، ئەنبار و چەند شوێنێکی دیکەی عیراق".

بریکاری وەزارەتی شەهیدان بۆ میدیاکانی نزیک لە پارتی وتی: "ژمارەیەکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە، کە 151 گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتر یان کەمتر دەوترێت، ئەو گۆڕانەی هەڵدراونەتەوە بەشێکیان پێش دەرچوونی یاسای پەیوەندیدار لەوبوارە بووە و بۆیە کەموکورتی لەداتاکاندا هەیە".

- ئەنفال بە هەشت قۆناخ ئەنجامدرا

12ی ئازاری 1986دەستیپێکرد
- تا 7ی حوزەیرانی 1989 بەردەوام بوو
- ژمارەی بێسەروشوێنان 182.000 کەس
- زیاتر لە 4500 گوند و 30 شارۆچکەی گرتەوە
- رووفاتی دوو هه‌زار و 672 کەس دەرهێنراون
- 98.5%ی ئەنفالکراوان رووفاتیان دەرنەهێنراوەتەوە
- پارێزگاکانی موسەننا و ئەنبار زۆرترین گۆڕی بەکۆمەڵی کوردیان تیادایە.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 14ی نیسانی وەک رۆژی یادکردنەوەی ئەنفال دیاریکردووە.

هــ. ر


PM:12:15:14/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو