كازم فاروق بۆ حكومهت: ئهوهنده دهستپاك و جێگهی متمانه نین تا خهڵك خێر بدات به ئێوه
کازم فاروق
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، رایگەیاند، "ئێوە نە وەکیلی خودان نە ئەوەندەش دەستپاک و جێمتمانەن تا خەڵک خێری خۆی بدات بە ئێوە".
کازم فاروق، لە نووسینێکدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، "ھەموو خەڵک لەبیریانە کە پارەی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجەتان بە چ دەردێک برد و چۆن سندوقەکەتان بەتاڵ کرد، کە زیاتر لە 110 ملیار دینار کۆکرابووەوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بە خێر و خێرات و ھاوکاری و پیتاکی خەڵک و 5٪ ی باجی جگەرە و کحول، بەڵام حکومەت پارەکەی برد و بۆ شتی تر بەکاریھێنا و تا ئێستاش بۆ سندوقەکەی نەگەڕاندووەتەوە".
روونیشیکردووەتەوە،"خەڵک لەبیری نەچووەتەوە کە چۆن دەستانکرد بە گیرفانی فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگەدا و بەناوی پاشەکەوتەوە مووچەکانتان بڕی و تا ئێستاش مەسیری ئەو پاشەکەوت و مووچە دزراوانە دیارنیە".
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی نوسیوە، "ھەر خێرخوازێک بیەوێت ھاوکاری و خێر بکات خۆی دەیکات و راستەوخۆ دەیگەیەنێتە دەستی ئەو ھەزاران ھەژارەی کە لەپای 29 ساڵ حوکڕانی ئێوە دروستبوون، پێویستی بەوە نیە بیدات بە ئێوە و ئەمیش بە دەردی پارەی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە و ئەو ھەموو داھاتەی نەوت لووش بدەن."
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، لەژێر چاودێریی حکومەت و لە رێگەی پارێزگا و یەکە ئیدارییەکانەوە ئەو کۆمەک و هاوکاریی لە سەرمایەدار و خێرخوازانەوە کۆدەکرێنەوە و دەدرێنە خێزانە کەمدەرامەتەکان، کە لەم ماوەدا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە زەرەرمەندبوون.
هــ. ر
PM:07:26:18/03/2020
ئهم بابهته 2924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت