كازم فاروق: په‌رله‌مان سه‌رقاڵكراوه به كێشه‌ی حزبه‌كانه‌وه
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵکراوە بە چارەسەرکردنی کێشەی حزبەکان و کەسەکان.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ خولی بەهارەی بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژکردەوە، کازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تێبینییان هەبووە لەوەی بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژ بکرێتەوە، بۆئەوەی چەند پرۆژە یاسایەک لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان تێپەڕێنرێن، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان گوێی بەو داواکارییەی فراکسیۆنه‌كه‌یان نەداوە.
وتیشی: "لە ماوەی حەوت مانگی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستاندا تەنها یەک یاسا دەرچوێنراوە ئەویش یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی حزبەکان و هەندێکجار کەسەکاندا بووە".
داواشی کرد، درێژکردنەوە ماوەی خولی بەهارەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت و چەندین پرۆژەیاسای لە بارەی کێشەکانی هاوڵاتیان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە دەنگی 84 پەرلەمانتار بۆ ماوەەی 15 رۆژ خولی بەهارەی درێژکردەوە.
درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی پشووی هاوینە دوای ئەوە دێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکردبوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم (27 و 28ی حوزه‌یرانی 2019) نه‌یتوانی رایبگەیەنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پرسی به‌شداری كردنیان له حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌ستووه‌ته‌وه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك و دانانی كه‌سێك به پارێزگار كه‌له حزبه‌كه‌ی بێت.
به پێی لێدوانی پێشتری لەتیف شێخ عومەر، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش وایكرد پارتی به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان درێژ بكاته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
هــ. ر
PM:12:30:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت